سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه
هه‌ر له میونخ سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ ته‌مام سه‌لام سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كى گشتى و شه‌ڕى دژى تیرۆر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى لوبنان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا. هه‌ر له میونخ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و بۆرگ برێند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نۆروێژ كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا پرسى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى شه‌ڕى دژى تیرۆریستان و چۆنییه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریان تاوتوێ كرد.
