ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی هاوكارى به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌شكرد
له‌لایه‌كی دیكه له كه‌مپی گه‌ویلان له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌ناخوازانی شاری كۆبانێ له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دا كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه خواردنی گه‌رمیان بۆ چوار هه‌زار كه‌س دابینكردووه،
له‌لایه‌كی دیكه له هه‌ڵمه‌تێكی تردا تیمی ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى شیر و دایبی و پێداویستی به‌سه‌ر 360 منداڵی كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌شكرد.
له‌لایه‌كی دیكه له‌درێژه‌ی هاریكاریكردنی خێزانه په‌ناخوازه‌كان له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی ره‌بیعه نیشته‌جێن، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی سێ هه‌زار كارتۆن خۆراك و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ر سێ هه‌زار خێزانی په‌ناخوازی عه‌ره‌ب له ده‌وروبه‌ری شارده‌ێی ره‌بیعه و 11 گوندی ده‌وروبه‌ری دابه‌شكرد.
