سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت
شایانی گوتنە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەم كۆنفڕانسە كراوە. لەو كۆنفڕانسەدا كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، ژمارەیەكی زۆری سەرۆكی وڵاتان و سەرۆك وەزیران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن. بڕیاریش وایە سەرۆك بارزانی لە كۆنفڕانسەكەدا وتارێك پێشكەش بكات و ژمارەیەك دیدار و چاوپێكەوتن و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرسانی وڵاتانی بەشداربووی كۆنفڕانسەكە هەبێت.
