زیاتر لە 50 گوند لەكۆبانێ ئازاد كراون
عەمید موسلیح زێباری رایگەیاند، لەرووی ژمارەی چەك و هەروەها چەكدارەوە تادێ داعش لەكۆبانێ لاواز دەبێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی نەتوانن وەك پێشتر لەو شوێنانەی هێرشیان دەكرێتەسەر بەرگری بكەن.
ئاماژەیبەوەشدا، تا ئێستا زیاتر لە 50 گوندی دەوروبەری كۆبانێ ئازاد كراون، پێشبینی دەكرێ لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا 20 تا 25 گوندی دیكە بێنە ئازاد كردن.
