ئەمڕۆ هەفتەی پێكەوەژیان لەهەولێر ئەنجام دەدرێ

ئەمڕۆ هەفتەی پێكەوەژیان لەهەولێر ئەنجام دەدرێ
بڕیار وایە كەمێكی لەهۆڵی شەهید سەعاد عەبدوڵا لە هەولێر هەفتەی پێكەوەژیان بۆ ماوەی 2 رۆژ بەڕێوەبچێت.
لەو هەفتەیەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزیری ئەوقاف و نوێنەری حكومەتی عێراق و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی عێراق و كوردستان بەشداری تێیدا دەكەن.
مەریوان نەقشبەندی رایگەیاند،بەشداربووان بە وردی قسە لەسەر پێكەوەژیانی ئاینی و نەتەوەیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن و چۆن بتوانرێ ئەو پێكەوەژیانەی كە سەدان ساڵە لەكوردستان هەیە پەرەپێ بدەین كە سەرچاوەی ئاشتیە لەجیهان.
راشیگەیاند، ئامادەبووان لەسەرجەم ئاینەكان نوێژ دەكەن و دوعا دەكەن خودای گەورە كوردستان بپارێزێ كە سەرچاوەی پێكەوەژیان بووە.
Top