حکوومەتی هەرێمى كوردستان، ئیدانەی کوشتنی فڕۆکەوانە ئوردنییەکە دەکات
ئه‌م دڕه‌نده‌یییه دیسان ده‌یسه‌لمێنێ كه ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هێزە ئازادیخواز و مرۆڤدۆستەکانی دنیا ئەوەیە، بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی وزە و هێزی تیرۆریستان و بنەبڕکردنیان و لەپێناو فەراهەمکردنی دنیایەکی هێمنتر و پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ گەلانی دنیا و ئایندەی مرۆڤایەتی، هەمووان پێکەوە به شێوه‌یه‌كى زۆر كاراترى هه‌مه‌لایه‌نه، كار بۆ له‌ناوبردنى دڕنده‌كانى داعش بكه‌ن.
بە ناوی حکوومەت و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى هاوخه‌مى و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی فڕۆکەوانی ئوردنی (مەعاز کەساسیبە) و جه‌نابى شا و حکوومەت و گەلی شانشینی ئوردنى دۆست دەکەین. تیرۆریستان دەبێ باجی ئەم تاوانە دڕندانه‌یه و هەموو تاوانە نامرۆییەکانی دیكه‌یان بدەن و له ڕه‌گ و ڕیشاڵه‌وه ههڵبتهكێنرێن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
2015/2/3
