بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ پادشای شانشینی ئوردن
جه‌لاله‌تی شا عه‌بدولڵای دووه‌م، پادشای شانشینی ئوردن
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی شه‌هیدبوونی " مه‌عاز ئه‌لكه‌ساسبه‌ی فڕۆكه‌وانمان بیست، كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعش شه‌هید كرا. زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه نا مرۆڤانه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌م.
به ناوی خۆم و گه‌لی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له جه‌نابتان و گه‌لی ئوردن و خانه‌واده‌ی شه‌هید ده‌كه‌م و هیوای سه‌بر و ئارامیتان بۆ ده‌خوازم.
مه‌عاز قاره‌مانانه شه‌هید بوو، خوێنی شه‌هید مه‌عاز و هه‌موو ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی له‌ڕێی به‌رگریكردن له به‌هاكان و پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك و شه‌ڕی دژی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی گیانی خۆیان به‌خت كردووه به فیڕۆ ناچێ و تیرۆریستان باجی هه‌موو تاوانه‌كانیان ده‌ده‌ن و سه‌ره‌نجامیان له‌ناوچوون و شكسته.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/2/2015
