داعش فڕۆكەوانە ئوردنییەكەى سووتاند

داعش فڕۆكەوانە ئوردنییەكەى سووتاند

رێكخراوی داعش بە زیندوویی لەنێو قەفەسێك مەعاز كەساسیبە، فڕۆكەوانە ئوردنییەكە دەسووتێنێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3-2-2015، پەیجەكانی نزیك لە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیەك و چەند وێنەیەكیان بڵاوكردنەوە كە بە گوتەی خۆیان سووتاندنی فڕۆكەوانە ئوردنییەكەیە. مەعاز كەساسیبە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن چەكدارانی داعش دەستگیركراوە، ئەو كاتەی فڕۆكەكەی كەوتەخوارەوە و بەبارمتە كەوتە دەست داعش.

ماوەیەك بوو گفتوگۆ لە نێوان رێكخراوی داعش و وڵاتی ئوردن بەردەوامبوو بۆ گۆڕینەوەی كەساسیبە بە ساجیدە ریشاوی، گیراوە عێراقییەكە، بەڵام هیچ ئەنجامێكیان نەبوو. تاوەكو ئێستاش ئوردن هیچ لێدوانێكی لەبارەی سووتاندنی كەساسیبە نەداوە.
Top