ئه‌و بۆمبه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌یان دانا، لە ناو دەستیان تەقییەوە

ئه‌و بۆمبه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌یان دانا، لە ناو دەستیان تەقییەوە
چەکدارانی داعش له‌ میحوەری ناوەران خەریکی بۆمبرێژکردنی رێگای ھاتووچۆی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون، بەڵام بۆمبەكان لەناو دەستیان تەقینەوە و چوار کوژراویان لێکەوتەوە .

سەربەست تروانشی، بەرپرسی میحوەری ناوەران، تایبەت بە خەندانی راگەیاند: " ئێوارەی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2015 ، چەکدارانی داعش لە میحوەری ناوەان خەریکی بۆمبرێژکردنی رێگای ھاتوچۆی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون ".

وتیشی :" چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای گوندی سماقیە لە میحوەری ناوەران کە رێگای ھاتووچۆی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بووە، خەریکی بۆمبرێژکردنی رێگاکەبوون".

سه‌ربه‌ست تروانشی رایگه‌یاند :" لە کاتی بۆمبرێژکردنی رێگاکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆمبەکەلە ناو دەستیاندا تەقیوه‌تەوە و چوار کوژراویان لێکەوتەوە ".

خةندان
Top