حكومه‌تی هه‌رێم نرخی نوێی به‌نزینی دیاریكرد
كه‌ناڵی KNN له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه "هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار سه‌عاتی، لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم، بڕیاری داوه نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت".
سه‌رچاوه‌كه كه ناوی ئاشكرانه‌كراوه، ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له 900 دیناره‌وه كه‌مبكرێته‌وه بۆ 750 دینار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "نرخی به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاس وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه كه 500 دیناره و به‌پێی كارت، هه‌فتانه 80 لیتر وه‌رده‌گرن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و ووزه‌دا، نرخه نوێیه‌كه به‌ره‌سمیی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و كاری پێده‌كرێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نی هه‌رێم پێیوایه، به له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا، نرخی نوێی به‌نزین گونجاوه بۆ شۆفێران و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانرێت داهاتێكی پێویست بخرێته سه‌ر داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان".
