پەرلەمانتارێک: مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاد دەکرێت

پەرلەمانتارێک: مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاد دەکرێت
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان رایگەیاند کە، بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان؛ چەندین پێشنیار ئامادەكراون و لەگەڵ گەیشتنی بودجەی تەرخانکراوی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاد دەکرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی كوردستان (هیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، لەمانگی شەشی ساڵی رابردوودا لیژنەی دارایی پەرلەمان هەوڵیداوە و لەبەرنامەی کارماندا بووە کە، رەوش و گوزەرانی پێشمەرگە زۆر باش بکەین، بەڵام ئیدی ئەوەبوو بارودۆخی جەنگ و بڕینی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقی بەسەردا هات، هەروا بەغدا نزیكەی 10 ترلیۆن دینار قەزاری ئێمە یە، بۆیە حكوومەتی هەرێم لە داهاتی نێوخۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی دابین کردووە.
(هیڤا حاجی) دەڵێت، پڕۆژەیەكم بۆ وەزارەتی دارایی هەیە كە چۆن بتوانین مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە زیاد بكەین، ئێستا پاراستنی كوردستان لە دەست و سەرشانی پێشمەرگە دایە، چەندین پێشنیازمان ئامادەكردووە، کە مووچەی پێشمەرگە زیاد بکرێت و بە جۆرێک هیچ پێشمەرگەیەک لە ٧٠٠ هەزار دینار مووچەکەی کەمتر نەبێت.
هەروا ئاماژەیشی کرد، لە بودجەی گشتیی عێراق پارەیەک بۆ پێشمەرگە لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراق تەرخانکراوە و؛ لەگەڵ گەیشتنی ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگە، ئەوا مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە زیاد دەکرێت.
Top