رزگارکردنی شنگال قۆناخ بە قۆناخە

 رزگارکردنی شنگال قۆناخ بە قۆناخە
بەرپرسی میحوەری شنگال رایگەیاند کە، داعش لەشنگال زۆر بێھێز بووە و؛ لەداخانیشدا پەنایان بۆ تەقاندنەوەی خانووەکان بردووە..جەختیشی کرد کە؛ رزگارکردنی شنگال قۆناخ بە قۆناخە.

بەرپرسی میحوەری شنگال عەمید (بەھرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە دوێنێوە تاڕادەیەک رەوشی شنگال ئارامە و تەنھا تەقە ھەیە، چونکە تیرۆرستانی داعش زۆر بێھێز بوون و چەک وھێزیان وەک پێویست بە دەست ناگات، ئەمەیش دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە رێگای نێوان تەلەعفەر و شنگالیان کۆنتڕۆڵ کرد، ئیدی ڕێ لە گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ داعش گیراوە.

عەمید (بەھرام عەریف یاسین)گوتیشی، لەئێستادا تیرۆرستانی داعش دەستیان کردووە بە بۆمبڕێژکردن وتەقاندنەوەی خانووەکان و تا ئێستاش زیاتر لە١٠٠خانوویان تەقاندووەتەوە.
بەرپرسی میحوەری شنگال ڕوونیشی کردەوە، تا ئێستا بەشێک لە بەرنامەی رزگارکردنی شنگال جێ بەجێ کراوە و بەرنامەکە قۆناخ بە قۆناخە، چونکە ئازادکردنی رێگای تەلەعفەر بۆ شنگال، ناحیەی وانکێ و رێگای کەسکێ ھەمووی بە بەرنامە بووە؛ رێگایشی خۆشکردووە کە شنگال ئازادبکرێت، بە دڵنیاییەوە لەدەمێکی نزیشکشدا دەست بە قۆناخی ئازادکردتی تەواوی شنگال دەکرێت.
Top