ده‌قی وه‌ڵامی به‌رێز جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا له رۆژی 28/1/2015 بۆ گوڵان:له لیدوانه‌كه‌ی بۆ گوڵان جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌ره‌كانی شه‌ری دابه‌ش نه‌كردووه
• كاك شێخ جه‌نابت فه‌رمانده‌یی میحوه‌رێكی هه‌ستیار و گه‌وره و فراوان ده‌كه‌یت،كه‌به‌شێكی تائێستاش له ژیر ده‌ستی داعشدایه، له‌ماوه‌ی شه‌ری داعشدا جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه خۆی له‌یه‌كێك له‌میحوه‌ره‌كانه چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی ئێوه‌ی كردووه، بوونی بارزانی به شه‌خسی له‌به‌ره‌كانی شه‌ر و سه‌ردانی كردنی ئێوه وه‌ك به‌شێك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چۆن ده‌بینین و گرنگیه‌كه‌ی له چیدایه؟
- سه‌رۆك بارزانی كه ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، له‌رابردووشدا پێشمه‌رگه بووه له سه‌نگه‌ردا بووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا، به‌ته‌ئكید له كاتێكدا كه پێشمه‌رگه فه‌رمانده‌كه‌ی و سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌بینیت شان به‌شانی ئه‌و له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدایه له‌سه‌نگه‌ردا له‌گه‌ڵیایه‌تی له‌ئێش و ئازاردا له‌گه‌ڵیایه‌تی و له هه‌موو ناخۆشیه‌كدا له‌گه‌ڵیایه‌تی، تین و ته‌وژمێكی زیاتر و گوڕێكی زیاتر و وره‌یه‌كی زیاتر ده‌داته به‌ری ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له‌سه‌نگه‌ردا، من پێموایه بوونی جه‌نابی سه‌رۆك له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌و چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه به‌ده‌ست هاتوون ده‌توانم بڵێم به‌شی هه‌ره‌زۆری و حسه‌ی ئه‌سه‌دی هی بوونی ئه‌وه له‌و شوێنانه و له جێگایانه،وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بووه له‌و چه‌ند مانگه،ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌ورانه به‌ده‌ست هاتووه،هه‌روه‌ها هاتووشه بۆ هه‌موو به‌ره‌كانی شه‌ر هه‌ر له‌جه‌لاولا، له خانه‌قین،سه‌ردانی هه‌موو فه‌رمانده‌كانی كردووه،كۆبوونه‌وه‌ی به‌هه‌موو فه‌رمانده‌كان كردووه،دوای فه‌رمانده‌كان هه‌موویان به‌تین و ته‌وژمێك و وره‌یه‌كی تره‌وه چوونه‌ته‌وه لای پێشمه‌رگه‌كان و لای سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان، من پێموایه به تایبه‌تی پێشمه‌رگه فێر نیه پێی بلیت برۆ، ده‌بێت بڵێت وه‌ره، ئه‌و بوونه‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی گه‌یاند هه‌میشه به پێشمه‌رگه ده‌ڵێت وه‌ره به‌دواما نه‌ك بڕۆ، بۆیه من بوونی ئه‌وه‌م زۆر به‌لاوه گرنگ بوو، وه سه‌بێكی گه‌وره بوو كه ئه‌مرۆ له‌و جه‌بهانه به‌ده‌ست هاتوون.
