شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتبوو

 شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتبوو
ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە 94ـی باداوەی هەولێر ڕووی دا و، تا ئێستایش كوژراو و برینداری لێ نەكەوتووەتەوە.

لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، سەعات 9ـی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە گەڕەكی 94ـی باداوە دروست بووە و گرژیی كەوتووەتە نێوانیانەوە.

لیوا (عەبدولخالق) گوتیشی، پۆلیس هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كێشەكەی داوە، بەڵام هێشتا كەس بریندار نەبووە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئێستا دۆخەكە ئارامە و گرژییەكانیش كۆتاییان پێ هاتووە.
Top