کونسولخانەی گشتی نەمسا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
سباستیان كروز وەزیری دەرەوەی نەمسا دەستتخۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان کرد کە بەرەنگاری تیرۆریستان بوونەوە و ئازایانە داستانی سەرکەوتن تۆمار دەکەن.
وەزیری دەرەوەی نەمسا گووتی: ئەوپەڕی وەفاداریمان بەرامبەر هەرێمی كوردستان هەیە بۆ ئەو هاریكارییە مرۆییەی بەرامبەر ئاوارەكان دەیخاتە روو، هەر بۆ ئەو دەستگرۆییەش ئەمرۆ ئێمە یەك ملیۆن و 250 هەزار یۆرمان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان هێناوە.
سباستیان كروز بە ئاماژە بە ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان گووتی: پەیوەندییەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێدەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش، ئەمساڵ كۆربەندی ئابووری دوولایەنە دەبەستین.
وەزیری دەرەوەی نەمسا سەبارەت بە یارمەتییە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ کوردستان گووتی: ئەو یاسایانەی لە نەمسادا هەیە ئاستی دەستوورییان هەیە و بۆ ناردنی چەك بۆ هەرێمی كوردستان رێگریمان لێدەكەن.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری درەوەی نەمسا و شاندی یاوەری چاویان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەوێت.
