نزیكەی 200 لاشەی كوژراوانی داعش لەبەر دەستی پێشمەرگەیە دایە

نزیكەی 200 لاشەی كوژراوانی داعش لەبەر دەستی پێشمەرگەیە دایە
دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش لە هەینی رابردوو بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری باشوری كەركوك، داعش گورزێكی كوشندەی بەر دەكەوێ و بە سەدان لە لاشەی تیرۆریستەكان دەكەونە ژێر دەستی هێزی پێشمەرگە.

ئەنوەر عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: لە ئێستادا نزیكەی 200 لاشەی تیرۆریستان كەوتۆتە دەستی هێزی پێشمەرگە، بەشێكی زۆر لە چەكدارەكان خەڵكی بیانین و هەندێكشیان عەرەبی ناوچەكەن.

ئاماژەیبەوەشدا، هێزی پێشمەرگە بە هۆی باوەڕبونی بە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی سوكایەتی بە هیچ لاشەیەك نەكردووە، لەكاتی پێویستدا بڕیار دەدرێ لاشەكان لە شوێنێك بن خۆڵ بكرێن.
Top