پشتگیریی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەماهەنگییەی كە لە نێوان سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان رەنگیداوەتەوە
فەرهاد مەلا هەروەها گوتی: سەرچاوەی لەو هەستە نەتەوەییەوە گرتووە كە یەكگرتوو بە ئەركی سەرشانی خۆی دەیزانێت، ئەمڕۆ دەستخۆشی بۆ ئەو پێشمەرگانە دەنێرین كە خەڵك و خاكی كوردستان دەپارێزن لەو داعشە نەگریسانەی كە بە ناهەق یەخەی هەرێمی كوردستانیان گرتووە، هاوكات جەنابی ئەمینداری گشتی داوای پشتگیری زیاتر لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ سەرۆكی هەرێم و پێشمەرگە ئازاكانی بەرەكانی جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش تا بە سەركەوتوویی لەم مەترسییە دەربچین.
شايانى باسه مەلا هەروەها گوتی: ئەو پشتگیرییەی لە لایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دروست بووە، بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یەكڕیزی و یەكهەڵوێستییەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، بۆ ئەو هەماهەنگییەی لە نێوان سەرۆكایەتی هەرێم و حزب و لایەنە سیاسییەكان و چین وتوێژەكانی خەڵك و لە ناو پەرلەمانی كوردستانیش رەنگیداوەتەوە، هاوكات ئەم پشتگیرییە نێودەوڵەتییەی لە دەزگا شەرعییەكانی هەرێم دەكرێت، دەروازەی باشتر دەكاتەوە بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی كورد لە هەموو جیهان و هەروەها دەبێتە مایەی سەركەوتنی زیاتریش بۆ بەرەكانی جەنگ، كە وەك بینیمان كە لەم دواییانەدا سەركەوتنی گەورە بەدیهاتن هەر لە مەخموور و گوێر تا دەگاتە بەری رۆژئاوای موسڵ و رزگاركردنی تەواوەتی كۆبانێ كە هێزی پێشمەرگە لەوێش رۆڵی هەبوو، پێویستە ئەم سەركەوتنانە وەبەرهەم بێن بۆ هەنگاوی چارەنووسسازی گەورەتر.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1012)
