پێویستە بڕیارەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لایەن هەمووانەوە بە بایەخەوە جێبەجێ بكرێن
بابەكر دڕەیى هەروەها گوتی: سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوەیەك لەمەوبەر بڕیاری دا كە هیچ كەس و لایەنێك لە دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆی نییە میلیشیای هەبێت، ئەوە بڕیارێكی مێژوویی گرنگە و پەرلەمانی كوردستانیش پەسەندی كرد، ئینجا پێویستە سەرۆكایەتی هەرێم چاودێری جێبەجێكردنی بڕیارەكەی بكات و ئەو لایەنانەی ملكەچ نابن بەم بڕیارە خەڵكی كوردستانیان لێ ئاگادار بكاتەوەو خەڵك بە گشتی بزانن كە ئەوانە كێن كۆسپن لەبەردەم جێبەجێبوونی بڕیارە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە لەم ماوەیەی كە پشتیوانی جیهانی بۆ كوردستان هەیە، لە كاتێكی وادا بێ دەلیل نییە كە سەرۆكایەتی هەرێم بڕیار دەردەچوێنێت بۆ یەكگرتنی سوپای كوردستان، ئەگەر لە ئێستادا یەكنەگرێت، ئیتر یەكگرتنی بۆ داهاتوو مەحاڵ دەبێت، دەزگا راگەیاندنەكانی كوردستان پێویستە هەڵمەتێكی راگەیاندن دەستپێبكەن و رێگر بن لەبەردەم هەر كەسایەتی و لایەنێكدا كە بۆ ئەم بڕیارە گرنگەی سەرۆكایەتی هەرێم دەبنە كۆسپ، لە كۆی دۆز و پرسەكانی تریشدا سەرۆكایەتی هەرێم كە بڕیار بۆ چاكسازیی دەدات.
شایانی باسە دڕەیى هەروەها گوتی: دەرفەت لەمە باشتر نابێت كە هەم لە باری نیزامی و هێزی میللەتی ئێمە تۆكمەتر بكرێت، هەم لە باری سیاسییەوە چاكسازیی ئەنجام بدرێت، پێویستە بڕیارەكانی سەرۆكایەتی هەرێم لە لایەن هەمووانەوە بە بایەخەوە جێبەجێ بكرێن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1012)
