له‌م مانگه‌دا 15 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێت
حوسێن حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌ولێر تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند": به‌پێی ئه‌و واقیعه‌ی كه هه‌یه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و سه‌رماو سۆڵهیهو ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ده‌توانین پازده كاتژمێر كاره‌با بده‌ینه هاوڵاتیان.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی جگه له پازده كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی هه‌شت كاتژمێریش كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان به هاوڵاتیان ده‌درێت. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری كاره‌بای نیشتیمانی گرفت له خشته‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان دروست ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه حوسێن حه‌مه‌د گوتی": له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی زۆری بهكابردنی كاره‌با تایبه‌ت له‌و رۆژانه‌ی كه زۆر سارد بێت كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت، بۆیه له‌و كاتانه‌دا كاره‌با به‌رگه‌ی ئه‌و بهكاربردنهزۆره ناگرێت و تا ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا باش ده‌بێته‌وه دواتر كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌درێته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد به هۆی گرفتی تۆڕه‌كانی كاره‌با له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنیان له گه‌ڕه‌كه‌كاندا لهوكاتانهش خشته‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌هۆی چاكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێكده‌چێت بۆیه ئه‌و جۆره گرفتانه دروست ده‌بێت به‌ڵام دواتر قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له پێدانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی.
