201 کوژراو و 390 برینداری داعش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانى مووسڵ

 201 کوژراو و 390 برینداری داعش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانى مووسڵ
بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14ـى پارتیی دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەینێت، تیرۆریستانى داعش لەسەر دەستى هێزەکانى پێشمەرگە شکستێکى گەورەیان بردووە و لاشەیەکى یەکجار زۆرى داعشان ئەمڕۆ شەممە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانى مووسڵ.
بەرپرسى ڕاگەیاندنى لقى 14ـى پارتیی دیموکراتى کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەمموزینى) بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى گوت: "هێزەکانى پێشمەرگە بەردەوامن لە شکستپێهێنانى هێرشەکانى تیرۆریستانى داعش؛ هەرجارێکیش هێرش بکەن زیانێکى گەورەى ماددى و گیانییان پێ دەگەیەنن؛ لە ئەنجامى ئەو شکستەیش کە لە کۆی میحوەرەکانی شەڕ کە لەسەر دەستى پێشمەرگە قارەمانەکان بردوویانە، ئەمرۆ 201 لاشەى کوژراو 390 برینداریان گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانەکانى ناو شارى مووسڵ."
(سەعید مەمموزینى) گوتیشى: "بەهۆى ئەو شکستە گەورەیەی تیرۆریستان بردوویانە، هەر ئەمرۆ شەممە، داعش 3 ئەمیری خۆیانی گولـلەباران کردوون و ئەو شکستەیان خستۆتە ئەستۆى ئەوانەوە."
Top