رێگایەك لە سامەڕا كۆنترۆڵكرایەوە

 رێگایەك لە سامەڕا كۆنترۆڵكرایەوە
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سامەڕا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە رێگەی (سامەڕا - سەرسار ) کۆنترۆڵ بکەنەوە و زیاتر لە 30 بۆمبیش پووچەڵ بکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سامەڕا رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە نێوان هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سامەڕا و چەکدارانی داعش لە سەر رێگەی نێوان( سامەڕا - سەرسار) لە باشووری رۆژئاوای قەزای سامەڕا لە باشووری تکریت، توانیویانە 15 چەکداری داعش بکوژن و 30 بۆمبیش پووچەڵ بکەنەوە.

سەرچاوەکە گوتیشی:" هێزەکانی سوپای عێراق توانیویانە دەست بەسەر رێگاکەدا بگرن کە پێشووتر لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی داعش دابوو".

هەر ئەمڕۆش سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سەڵاحەدین رایگەیاندبوو، لە ناوچەی رووباری سەرسار شەڕو پێکدادان لە نێوان حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش روویداوە.








رووداو
Top