15 كرێكاری كۆمپانیای نەوتی باكوری چارەنوسیان نا دیارە

15 كرێكاری كۆمپانیای نەوتی باكوری چارەنوسیان نا دیارە
ژمارەیەك لە كرێكارانی نەوتی باكوری لە كێلگە نەوتیەكانی خەبازە لە باشوری شاری كەركوك دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەكەو داگیركردنی بۆ ماوەیەك چارەنوسیان نا دیارە.
ئەفسەرێكی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكە رایگەیاند، دوای ئازادكردنەوەی گوندی خەبازەو هەروەها كۆنترۆڵ كردنی كێلگە نەوتیەكانی خەبازە كە رۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا بەرهەمی هەیەو لە دوو رۆژی رابردوو داعش بۆ چەند سەعاتێك دەستی بەسەر داگرت، لەوكاتەوە تا ئێستا ژمارەیەك كرێكاری ئەو كۆمپانیایە بێ سەروشوێنن.
راشیگەیاند، بەرپرسانی ئەو كێلەگەیە ناوی كۆمەڵێك لە كرێكاریان بە ئێمە داوە لەوكاتەی داعش هاتوونە لەسەر ار بوونە، بەڵام ئێستا كە ئەو كرێكارانە دیار نین و هیچ سۆراغێكیان نییە، بۆیە گەڕان بەدوایان بەردەوامە تا چارەنوسیان بزانین.
Top