نزیكەی هەزار داعش لەمیحوەرەكانی موسڵ كوژراون
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، بە پێی دوایین ئامار كە لەچەند سەرچاوەیەكی ناو پارێزگەی موسڵ لەوانە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە بە دەست گەیشتووە لە مانگی كانونی دووەم/ یەنایەر نزیكەی هەزار لەتیرۆریستانی داعش بە دەستی هێزی پێشمەرگە كوژراون.
هەروەها گوتی، لەماوەی ئەو مانگەدا لەسەرجەم میحوەرەكانی باشیك، شەنگال، خازرو بەنداوی موسڵ و چەند شوێنێكی تر 836 لەتیرۆریستانی داعش لەروبەربونەوەكانیاندا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە كوژراون، بەشێكیان بەبۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بووە، هەروەها 30 تیرۆریستی تری ئافرەتی داعش بەشێوەی جیا جیا كوژراون، سەرباری ئەوەش لە موسڵ داعش هەر لەو ماوەیەدا 10 ئافرەتی كوشتوە.
