وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ رێككەوتنێك بۆ هێنانی هێزی عێراقی بۆ كەركووك نییە
ئەم لێدوانەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتێكدایە، کە جاسم محەممەد جەعفەر، پەرلەمانتار و سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند،
"دزەكردنی چەكدارانی داعش لە هێڵی بەرگریكردن لە میحوەرەكانی مەریەم بەگ و مەكتەب خالیدو مەلا عەبدوڵڵاو داگیركردنی هۆتێلی کۆشکی كەركووك و ئەنجامدانی دوو تەقینەوەی خۆكوژی و بەئامانجكردنی رۆڵەكانی كەركووك لەلایەن قەناس بەدەستەكانی داعش، بوونی خانەی نووستوو لە نێو شاری كەركووكدا ئاشكرا دەكات".
سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا دەشڵێ، وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و هێزی حەشدی شەعبی، لەگەڵ هێزی پێشمەرگە رێككەوتوون پێنج هەزار كادیری ئەمنی رەوانەی كەركووك بكەن بۆ بەدەستهێنانەوەی ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای كەركووك لە دەستی رێكخراوی داعش".
ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 30ـی کانوونی دووەمی 2015، چەكدارانی داعش هێرشێكی فراوانیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای كەركووك و دوای شەڕ و پێكدادانێكی زۆر، پێشمەرگە توانی زۆربەی زۆری ناوچەكان كۆنترۆڵبكاتەوە.
رووداو
