پێشمه‌رگه گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا كۆنتڕۆڵ ده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا رايگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا نزیك ده‌بنه‌وه‌و شه‌ڕ و پێكدادانیش به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: داعش 20 چه‌كداری كوژراوه‌و لاشه‌ی چوار كوژراویان له‌به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه.
هه‌مان سه‌رچاوه روونیكرده‌وه: ته‌رمی چوار پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كه‌وتوونه‌ته‌وه ده‌ست پێشمه‌رگه، كه دوێنێ به شه‌هید كراوی له‌گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا بوون.
خه‌ندان
