بەغدا دەیەوێ لەرێكەوتنەكەی لەهەولێر پاشگەز ببێتەوە

بەغدا دەیەوێ لەرێكەوتنەكەی لەهەولێر پاشگەز ببێتەوە
سامان عەبدوڵا وەزیری دەوڵەت لە حكومەتی عێراق لەسەر پشكی كورد رایدەگەیەنێت، بەغدا رێكەوتنەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ ساڵێكە بەڵام بەغدا دەیەوێ پاشگەز ببێتەوەو بەشێوەی مانگانە مامەڵە بكات.
هەروەها ئاماژەیبەوەدا، حكومەتی هەرێم پاپەند كراوە بەوەی 250 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەرێمی كوردستان و 300 هەزار بەرمیل نەوتیش لە رۆژێكدا رەوانەی دەرەوە بكرێت، بەڵام ئەگەر هاتوو لەو بڕە كەمتر بووە ئەوە بە پێی قەبارەی كەمبونەوەكە بەغدا بودجەی مانگانەی هەرێم لە پشكی 17% ببرێت، ئەمەش پێچەوانەی رێكەوتنی پێشووە.
ئەوەشی خستەروو، كورد دژی ئەوەیە بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، بە تایبەتیش ئەگەر هاتوو لە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەرێمی كوردستان توانی بەرهەمی بێنێ داهاتەكەی راستی بەغدا دەكاتەوە یان بۆ خۆی كە حكومەتی عێراق دەیەوێ رەوانەی بەغدا بكرێتەوە، كوردیش ئەمە قبوڵ ناكات.
Top