لەبەنداوی موسل هێرشێکی داعش تێکشکێنرا
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەعید مەموزینی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێڕی ڕاگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە بەنداوی موسل لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
بە گووتەی مەموزینی: لەو شەڕەدا 12 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران.
