دوو مووچه‌یی نامێنێت

دوو مووچه‌یی نامێنێت
بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2014، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و تاوتوێی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك بكات، هاوكات به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌با، گرفته‌كانی كاره‌با تاوتوێده‌كات، هه‌روه‌ك پرۆژه‌یاسای به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ له‌ سلفه‌كان ده‌خرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

سایتی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره‌ 18ی خولی گرێدانی ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان دیاری بكات كه‌ له‌ كاتژمێر 10:30ی پێش نــــیوه‌ڕۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 23-12-2014، بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش خۆی له‌ چه‌ند حاڵێكدا ده‌بینێته‌وه‌:

له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ هاتووه‌:

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی دۆخی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌پێی بڕگه‌ی (1) له‌ مادده‌ی (53) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پرۆژه‌ یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌:

1ـ پڕۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2013، یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
2ـ پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ (2)ی ساڵی 2013، یاسای زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
3ـ پرۆژه‌ یاسای دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
4ـ پرۆژه‌ یاسای به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له‌ سلفه‌ی هاوسه‌رگیری و قه‌رزی خانووبه‌ره‌.
5ـ پرۆژه‌ بڕیاری به‌خشینی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیری.
6ـ پرۆژه‌ بڕیاری هێشتنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك مووچه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه‌.
7ـ پرۆژه‌ بڕیاری پاراستنی سه‌روه‌ری كوردستان ـ عیراق.
سێیه‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری كاره‌با.
چواره‌م: گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره‌ (10)ی ساڵی 2008.
فه‌خره‌دین قادر عارف جه‌عفر ئیبراهیم ئێمینكی یوسف محه‌مه‌د سادق
سكرتێری په‌رله‌مانی جێــگری ســـه‌رۆكی په‌رله‌مـانی ســــه‌رۆكی په‌رله‌مـــانی
كوردستان ـ عیراق كوردستان- عیراق كوردسـتان ـ عیراق




خه‌ندان
Top