وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بانگه‌وازێكى بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ى سوپاى عێراق كه‌ له‌ سوپا دابڕاون راگه‌یاند

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بانگه‌وازێكى بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ى سوپاى عێراق كه‌ له‌ سوپا دابڕاون راگه‌یاند
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بانگه‌وازێكى بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارانه‌ى سوپاى عێراق راگه‌یاند كه‌ له‌ سوپا دابڕاون و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌ییه‌تى: بۆ هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌دارو سه‌ربازانه‌ كه‌ دابڕاون له‌ سوپاى عێراق و چاوپێكه‌وتنیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ لیژنه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ زووترین كات په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌ بنكه‌كانى مه‌شق و پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

یه‌كه‌م، فه‌وجى یه‌كى دهۆك بنكه‌ى مه‌شقى پیاده‌ى دهۆك له‌ گرده‌ هۆڵ، دووه‌م، فه‌وجى دووى دهۆك بنكه‌ى پیاده‌ى هه‌ولێر له‌ باپشتیان، سێیه‌م، فه‌وجى یه‌كى كه‌ركووك بنكه‌ى مه‌شقى پیاده‌ى كه‌ركووك له‌ چه‌مچه‌ماڵ ــ مه‌نیله‌ ، چواره‌م، فه‌وجى دووى كه‌ركووك بنكه‌ى خوێندنگاى مه‌شقى سه‌ربازى له‌ سلێمانى ــ كانى گۆمه‌ ، پێنج، فه‌وجى یه‌كى هه‌ولێر بنكه‌ى مه‌شقى پیاده‌ى سلێمانى له‌ مه‌عسكه‌ر سه‌لام.
Top