سەدان هەزار كەس لە مووسڵەوە بەرەو هەولێر و دهۆك دێن

 سەدان هەزار كەس لە مووسڵەوە بەرەو هەولێر و دهۆك دێن
-بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت: "سەرجەم لێقەوماوانی مووسڵ بە ئاراستەی شاری هەولێر و دهۆك بەڕێوەن". ڕوونیشی دەكاتەوە كە لە ئێستادا بە شێوەیەكی خێرا ئاو دەگەیەندرێتە ئاوارەكان.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر هەمزە حامید، بۆ KDP.infoگوتی: "سەرجەم ئاوارەكانی شاری مووسڵ بەرەو شاری هەولێر و دهۆك بەڕێوەن، بۆیە هەوڵ دەدرێت لە دەرەوەی شار شوێنێك دابنرێت بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە نەیەنە ناو شارەوە، هاوكات پلانی شوێنكردنەوەی ئەو خەڵكانە لە دەست سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بەڵام لە ئێستادا پارێزگا تەنیا شوێن بۆ لێقەوماوان دەكاتەوە و ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەكات".

گوتیشی: "هێزێكی زۆر ئامادە كراوە لە بازگەكانی هەولێر و دهۆك بۆ ئەوەی ئەمنییەتی خەڵك و شوێنی ئەو لێقەوماوانە دیاری بكرێت و نەیەنە ناو شارەكانەوە".
Top