بڕی‌ 500 ملیار دیناری‌ بانكه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست داعش

بڕی‌ 500 ملیار دیناری‌ بانكه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست داعش
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 10ی‌ حوزه‌یران) ئاشكرايكرد، بڕی‌ پاره‌ی‌ خه‌مڵێنراو له‌ بانكه‌كانی‌ نةينةوا به‌ نزیكه‌ی‌ 500 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، مه‌ترسی‌ ده‌كرێت كةوتبيَتة ده‌ست چه‌كداره‌كانی‌ داعش.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاند :" كۆی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ بانكه‌ حكومی و ئه‌هلییه‌كانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وادا هه‌یه‌، به‌ نزیكه‌ی‌ 500 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ رێكخراوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی له‌ عیراق و شام ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا.

پێشتر، به‌شار كیكی، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا، به‌ خه‌ندان_ی‌ راگه‌یاند :" ته‌واوی‌ شاری‌ موسڵ به‌ سه‌رجه‌م بینا حكومییه‌كانه‌وه‌ و له‌ نێویشاندا بیناكانی‌ پارێزگا وئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا، كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش،".





خه‌ندان
Top