"سبه‌ینێ گه‌شتی عه‌مره ده‌ست پێده‌كاته‌وه"
شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سه‌فه‌ری،عه‌مره‌یان ڕاگرت، له ئێستادا حكومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له به‌رواری 2014/6/4 له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌یه‌كم ئاراسته‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌وه‌ی كه بڕیاری ڕاگرتنی سه‌فه‌ری عه‌مره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌و داوایه‌ی ئێمه‌ی په‌سه‌ند كرد و به‌و پێیه له 6/10 هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ده‌ست به سه‌فه‌ری عه‌مره بكه‌نه‌وه".
خه‌ندان
