جیرۆ سه‌لیم پۆست: كوردستان به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ربه‌خۆیی نزیكبۆته‌وه‌و سێ سیناریۆی له‌به‌رده‌مدایه
رۆژنامه‌ی جیرۆ سه‌لیم پۆست له‌ژماره‌ی ئه‌مرۆی دا بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا راشكاوانه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ربه‌خۆیی نزیكبۆته‌وه‌و گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگیش له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه هه‌ڵوێستی ئێستای ئه‌مریكایه بۆیه سه‌باره‌ت به‌م لایه‌نه پرۆفیسۆرئۆفرا بینگۆ خاوه‌نی كتێبی: هۆشیار بوونه‌وه‌ی كورد : پرۆسه‌ی بونیادنانی نه‌ته‌وه له‌ولاتیكی له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شادا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له ئێستا سێ سیناريۆ هه‌یه كه بریتین:
1- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداوهه‌ولێر گه‌یشته بنبه‌ستی ته‌واو .
2- نه‌مانی كێشه‌ی پاشكۆیه‌تی ئابوری هه‌رێم به به‌غداوه.
3- ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكی گۆڕدرا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 2 ساڵیدا هاتوو ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جێبهێڵێت.
سه‌باره‌ت به‌م بۆچوونه‌ی ئۆفرا بینگۆ، رۆژنامه كه‌رای جۆناسان سایپه‌ری شرۆڤه‌وان وتۆژه‌ره‌ی بالای رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی له‌سه‌نته‌ری موشیده‌یان وه‌رگرتووه، سایپه‌ر له‌وه‌لامدا ئه‌وه‌ی به‌رۆژنامه راگه‌یاندووه، ئه‌وپشتگیری له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی بینگۆ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م باردۆخه‌دا باری ئالۆزی ئه‌نبارو موسڵی گرتۆته‌وه‌و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش سیاسه‌تێكی مه‌زهه‌ب گه‌رایی توند پێره‌و ده‌كات و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌خزمه‌تی ئه‌وه‌ن كه كورد بتوانێت سه‌ر به‌خۆی رابگه‌یه‌نێت.
