یەكەمین كۆربەندی ژنانی كوردستان بەرێوەچوو
لەو كۆبوونەوەیەدا كە ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانی كوردستان و رێكخراوەكانی تایبەتمەندی ئافرەتان لە نەتەوەیەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەوروپی رێكیان خستووە، وابڕیارە چەند توێژینەوەیەك بۆ روونكردنەوەی رۆڵی ئافرەتانی كورستان لە ناوەندەكاندا بخەنە ڕوو.
ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجوومەنی كاروباری خانمانی كوردستان گوتی: بەلەبەرچاوگرتنی ئەو رۆڵەی ئافرەتان بینیان لە دوو هەڵبژاردنی پێشووتری كوردستان لە ئاستی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، وەك كاندیدانی پەرلەمان و بانگەشەكاران توانیان رۆڵێكی گەورە بگێڕن، بۆیە ناكرێت رۆڵی ئافرەتان تەنها لە چوارچێوەی كاندید و ئەنداماندا بمێنێتەوە، بەڵكو دەبێت ئاستی توانای ئافرەتان لەبەرچاو بگیرێت و پلەكانیان بۆ ناوەندەكانی بریاری سیاسی و حكومی بەرز بكرێتەوە.
هەمان ئەو سەرچاوەیە گوتیشی كۆبوونەوەكە هەر ئەمرۆ بەردەوام دەبێت و ژمارەیەك بابەتی تایبەت بەو پرسەی تێدا دەخرێتە روو.
