هێزی پێشمه‌رگه له خانه‌قین كه‌وتنه ئاماده‌باشییه‌وه و چوونه‌ته ناو جه‌له‌ولاوه
ئه‌فسه‌رێكی لیوای 3ی پياده سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له سنووری قه‌زای خانه‌قین نیشته‌جێكراون، به خه‌ندانی راگه‌یاند: "له‌دوای دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، كه تیایدا ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی، فه‌رمانده‌ی لیواكه و هێزێكی زۆر چوونه ناو شارۆچكه‌كه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌و هێزانه تائێستاش له‌وێ ماونه‌ته‌وه و سه‌قاڵی ههماههنگیكردنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عیراق هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ئهوگهڕهك و گوندانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، كه نه‌یویست ناو و پله سه‌ربازییه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی: "هێزه‌كانمان پشتێنه‌ی ئه‌منییان دروستكردووه و هه‌موومان له ئینزارین".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش كه له مۆڵه‌ت بوون بانگهێشتكراونهتهوه و له ئینزاردان.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هه‌رچه‌نده داوا له هێزه‌كانیان كراوه له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بكشێنه‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی لیواكهیان له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا بكات و هێزێكی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی شارۆچكه‌كه و كورده دانیشتوانه‌كه‌ی، بهێڵرێـنهوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ئێستادا هێزێكی دیكه‌یان به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ئه‌و هێزه‌ی له جه‌له‌ولایه، له ده‌ره‌وازه‌ی شارۆچكه‌كه رێگرییان لێكراوه بچنه ژووره‌وه و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك به خه‌ندانی راگه‌یاند: "هێزه‌كانی سوپای عیراق و سوات رێگری ده‌كه‌ن له هاتوچۆكردن بۆ ناو جه‌له‌ولا و ده‌رچوونه ده‌ره‌وه، وتیشی: "خه‌ڵكێكی زۆر له‌به‌رده‌م خاڵی پشكنینی ده‌روازه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه، ئه‌مشه‌و ماونه‌ته‌وه و نه‌یانهێشتووه بچنه ژووره‌وه".
خه‌ندان
