عێراقێكی داڕماو و لەناو تونێلێكی رەشدا: ئەوەی بۆ یەكپارچەیی عێراق دەگری با رێز لەدەستوورەكەی بگرێت

عێراقێكی داڕماو و لەناو تونێلێكی رەشدا: ئەوەی بۆ یەكپارچەیی عێراق دەگری با رێز لەدەستوورەكەی بگرێت
ژەنراڵ پیتەر مەنسور كە ئەفسەری جێبەجێكاربووە لەگەڵ ژەنراڵ پەتریۆس لەماوەی ساڵانی 2007- 2008 لە عێراقدا.
هەفتەی رابردوو لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جۆرج دەبلیو بوش وەك كۆریای باشوور سەیری عێراقی دەكرد، ئەمەش بەو مانایەی بوش بەنیاز بوو ماوەی 60 ساڵ هێزەكانی لەعێراقدا بمێنێتەوە و سەرەنجام عێراقیش وەك كۆریای باشوور بەرەو سەقامگیری و دیموكراتی هەنگاو هەڵبگرێت، بەڵام عێراق بۆ ئیدارەی ئۆباما وەك ڤیتنام سەیری لێكرا و ئۆباما بەهەرنرخێك بووبێت هەوڵیدا لە عێراق پاشەكشە بكات.

لە لێدوانەكەدا پیتەر مەنسور گوتبووی: دەكرێت لەو چوارچێوەیە بخوێنرێتەوە، بەوەی ئیدارەی ئۆباما وەك شەڕێكی دۆڕاو سەیری شەڕی عێراقی كردووە، بۆیە بەكشانەوەی هێزەكانیشی لە عێراق، هەروەك چۆن ریچارد نیكسۆن دوای كشانەوەی هێزەكانی لە ڤێتنامی باشوور بە تەواوەتی وازی لە ڤێتنام هێنا، باراك ئۆباماش دوای ساڵی 2011 و كشانەوەی هێزەكانی لەعێراق، بەهەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ عێراقدا كرد.

هەروەها گوتبووی كە نوری مالیكی تارادەیەكی زۆر لەناو شاری بەغدا بەم سیناریۆیەی سەركەوت، بۆیە دوای بەغدا و سنورداركردنی دەسەڵاتی عەرەبی سوننە لە پرۆسەی سیاسیدا، هەوڵیدا ئەمجارەیان بەناوی دروستكردنی فەرماندەیی دیجلە خۆی لەگەڵ كورد تاقی بكاتەوە، بەڵام ئەمەی بۆ نەچووە سەر و هێزی پێشمەرگەی كوردستان زوو سنوری بۆدانا.







بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (980) .
Top