روونكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری یاسایی دیوان سه‌باره‌ت به هه‌والێكی سایتی خه‌ندان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئێمه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی یاسایی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه و به پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ رای گشتی رابگه‌ینین :
1.به‌ڕێز مجید ساڵح راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له هه‌واڵه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه پرۆژه یاسای ژماره (1) ی ساڵی 2014 ی یاسای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا نه‌كراوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئێمه لێره‌دا رایده‌گه‌ینین كه پرۆژه یاساكه له ماوه‌ی یاسایی خۆیدا له رێكه‌وتی (21/5/2014) له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژوو كراوه و به بڕیاری ژماره (2) ی ساڵی 2014 ده‌ركراوه و له هه‌مان رۆژدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ته‌وه به نووسراوی دیوان ژماره (303) له (21/5/2014) و هه‌روه‌ها نێردراوه بۆ رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانی بۆ بڵاو كردنه‌وه .
2.له هه‌واڵه‌كه‌دا به‌ڕێز زانا عبدالرحمن ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ماوه (30) رۆژه كه له یاساكه‌دا ده‌ستنیشان كراوبوو بۆ راسپێراو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌مواركردنه‌كه‌دا لادراوه.
بۆ ئاگاداری گشت لایه‌ك ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌ستنیشان كراوه بۆ راسپێراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له یاساكه‌دا ماوه و لانه‌دراوه و كاندیدی راسپێراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به‌پێی یاسا ماوه‌ی (30) رۆژی له به‌رده‌مدا هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه . دوای هه‌مواركردنه‌كه ئێستا بڕگه‌كه به‌م جۆره‌یه ((پاش ناونانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ، كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زاری له ماوه‌یه‌كدا كه له (30) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.))
لێره‌دا داوا له گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین ووردبینانه‌تر و به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كاندا بكه‌ن و پێش هه‌ر لێدوانێك له‌م جۆره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دڵنیابوون له راستی هه‌واڵه‌كان و راستیه‌كان وه‌كو خۆی بگوازنه‌وه و زانیاری به هه‌ڵه نه‌درێته هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان .
