ده‌یان خوێندكاری كورد له‌كاتی تاقیكردنه‌وه رفێنران
سایتی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌زامه‌ندیی ده‌رنه‌بڕیووه له‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی تاقیكردنه‌وه له شاری كوبانی بكاته‌وه، بۆیه نزیكه‌ی هه‌زار و 500 خوێندكاری كورد به‌ناچاری روویان له شاری حه‌له‌ب كرد كه شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و سوپای رژێمی به‌خۆوه ده‌بینێت.
سایته‌كه له‌زاری نوری مه‌حمود، كه به‌رپرسێكی ناوخۆیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیی كوردستانه له شاری كوبانی، بڵاویكرده‌وه كه گروپی داعش 150 خوێندكاری له‌كۆی ئه‌و خوێندكاره كوردانه رفاندووه كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ روویان له شاری حه‌له‌ب كردووه.
وتیشی: ته‌مه‌نی ئه‌و خوێندكارانه له‌نێوان 15 بۆ 18 ساڵیدایه و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه له خوێندنگای شه‌ریعه له شارۆ چكه‌ی (مه‌نبه‌ج)ی باكوری حه‌له‌ب، هێرشكراوهتهسهریان و دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان به‌زۆر خراونه‌ته ژێر مه‌شق و راهێنان و چه‌كداركردنیان له ریزه‌كانی داعش.
خه‌ندان
