ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی دانووستانكاری هه‌رێم
فریاد رواندزی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانووستانكاری هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی خسته‌روو و رایگه‌یاند: ئه‌وه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه بوو و كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بوه و بڕیاره پێنچشه‌ممه‌ی ئاینده جارێكی تر كۆ ببنه‌وه بۆ دانانی میكانزمی كاركردنی ئه‌و لیژنه‌یه.
وتیشی: "له‌كۆبونه‌وه‌كه له پرسی یه‌كریزی ئه‌وتیمه جێگركراوهبوو كه به‌یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك ستراتیژ و یه‌كڕیزی ده‌چنه به‌غداو به‌یه‌ك شێوه قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌مانوێت شوێنی كورد و داواكاریه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی نوێ دیاری بكرێت".
راشیگه‌یاند: له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باسیش له‌وه‌كراوه هه‌ر لایه‌نێك پڕۆژه‌یه‌ك یا بیر‌ورا بخاته سه‌ر كاغه‌زێك و له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاینده بیخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له نووسراوێكی هاوبه‌شدا هه‌موو بۆچونه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و بكرێن به‌یه‌ك نووسراوی هاوبه‌ش و بخرێنه به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد تا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
ئهوهشیخسهروو: مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140 یه‌كێكه له ئهولهویهتیهكان و هه‌روه‌ها ئه‌و لیژنه‌یه لیژنه‌یه‌كی حزبیه و ده‌گه‌ڕێیه‌نه‌وه لای سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا كاتیان دیاری نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ی بچنه به‌غدا.
فریاد ره‌واندزی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌كاتی ئێستا باسی هیچ پۆستێك نه‌كراوه، چونكه گفتوگۆ‌و دانوستانیان ده‌ستپێ نه‌كردوه، به‌ڵام داوای پۆستی سه‌رۆكی كۆمار ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ش وتی: "مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به‌حكومه‌ت و كێشه‌كه ئیداریه به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسیشی بكه‌ین هه‌ڵوێستی كورد دیاره چیه".
خه‌ندان
