دوو خوشك به‌هۆی كاره‌باوه گیانیان له‌ده‌ستدا
حه‌كیم عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سه‌یدسادق رایگه‌یاند: دوو خوشكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان و شه‌ش ساڵان له گه‌ڕه‌كی شێخان له سه‌یدسادق پێكه‌وه له‌ماڵی خۆیان كاره‌با گرتونی و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وتیشی: "ئه‌و رووداوه له ئه‌نجامی شۆرتی كاره‌باوه روویداوه، تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و ته‌رمی ئه‌و دوو كچه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه".
هاوكات شه‌وی رابردوو له دوو رووداوی جیاوازدا، له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون دوو برا به‌دوای یه‌كدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
عه‌قید سه‌ردار مه‌حمود، لێپرسراوی بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرون به پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له رووداوێكی گیانله ده‌ستدان ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د له دایكبووی ساڵی 1962، به وته‌ی خێزانه‌كه‌ی ناوبراو بۆ جگه‌ره كێشان هاتۆته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و پاش كه‌مێك له دیار نه‌بوونی ده‌ركه‌وت كه له‌به‌ر ده‌م ماڵه‌كه‌یدا كه‌وتوه و به‌پێی زانیارییه‌كان پێده‌چێت به جه‌ڵده‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدابێت.
وتیشی: "له دوای رووداوه‌كه یه‌كێك له براكانی به‌ناوی زورار محه‌مه‌د هات و كه ته‌رمی براكه‌ی بینی ده‌ست به‌جێ باری ته‌ندروستی تێكچوو و له‌كاتی گواسته‌نه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فرایاكه‌وتنی سلێمانی ئه‌ویش گیانیله‌ده‌ستدا".
هه‌ر شه‌وی رابردوو له دوو ناوچه‌ی شاری سلێمانی دوو برا به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
عه‌مید سامان مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو دوو برا به كوژراوی دۆزرانه‌وه.
وتیشی: "یه‌كێكیان له ناو تاكسیه‌كه‌ی خۆیدا له گه‌ڕه‌كی شێخ عه‌باس له سلێمانی كوژراوه، دوو مۆبایل و پاره‌شی پێ بووه، به‌ڵام بكوژه‌كان هیچیان نه‌بردووه، برای دووه‌میشیان له ناوچه‌ی 120 له نزیك گوندی زڕگوێز ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه".
خه‌ندان
