وڵاتێک بە بێ بانگھێشتنامە ڤیزا بە ھاوڵاتیانی کوردستان دەدات

وڵاتێک بە بێ بانگھێشتنامە ڤیزا بە ھاوڵاتیانی کوردستان دەدات
وڵاتی ئەرمینیا بڕیار دەدات بەبێ ھەبوونی بانگھێشتنامە ڤیزا بە ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان بدات.

بە پێی بەڵگەنامەیەکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە لە ١١ی ئایاری ٢٠١٤ دەرچووە و کۆپیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە ئەوە خراوەتەروو وڵاتانی ئەرمینیا بڕیاری داوە ڤیزا بە ھاوڵاتیانی کوردستان بدات.

بە پێی بەڵگەنامەکە کە پشتی بە ستووە بە نوسراوێکی فەرمانگەی پێوەندیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و تیایدا ھاتووە"لەمەودوا پێدانی ڤیزا بە ھاوڵاتیان بۆ وڵاتی ئەرمینیا لە رێگەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە ی ئەو وڵاتە دەبێت، بە بێ پێویستی ھەبوونی بانگێشتنامە ڤیزاکە دەدرێت.


لە ماوەی رابردووداشاندێکی کۆماری ئەرمینیا بە سەرۆکایەتیی جێگری وەزیری بازرگانی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و دووپاتیانکردوە کە لە داھاتوویەکی نزیکدا بۆ ئاسانکاری گەشتوگوزار بڕیاری گرنگ دەدەن.



ئەرمینیا وڵاتێکی گەشتیاریە و پێشووتر کۆمارێک بوو لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران ، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەرمینیاش کوردن کە زۆربەیان ئێزیدین.
Top