تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو لە سلێمان بەگ دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو لە سلێمان بەگ دە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بنکەی پۆلیسی مەفتولی سەر بە شارەدێی سلێمان بەگ تەقییەوەو دە کەس لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و بریندار بوون.



سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ( چوار شەممە) ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بنكەی پۆلیسی گوندی مەفتولی سەر بەشارەدێی سلێمان بەگ تەقیەوەو لە ئاکام دا دوو كەس كوژران و هەشت كەسی دیكە لە هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.



بە گوێرەی زانیارییەکان ئۆتۆمبێلەکان دوو تەرمی بۆمبڕێزکراوی تێدا بووە.

بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی مەفتول لە نێو بریندارەكاندایە.
Top