له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، په‌رله‌مان میوانداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات

له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا، په‌رله‌مان میوانداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا میوانداری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كار به‌ڕێكاری حكووومه‌تی هه‌رێم و گفتوگۆكانیش تایبه‌ته‌ بابه‌تی هه‌ناردنه‌كردنی نه‌وتی كوردستان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، زاگرۆس ئه‌حمه‌د كه‌مال تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ و بابه‌تی هه‌ناردنه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت.

دانیشتنه‌كه له‌ هۆڵی په‌ناگیری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆك لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بن و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكاری حكوومه‌ت، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان، دارایی و ئابووری و پلاندان پێكهاتووه‌.
Top