یه‌كێتی مامۆستایان مژده‌ی بۆ مامۆستایان پێییه
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، سكرتێر ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "هیوامان وایه له هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی مامۆستایان بدرێت، چونكه دوای مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و دوو وه‌زاره‌تی تر نۆره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه".
سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان ئه‌وه‌شی وت: "هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه تا ئه‌گه‌ر مووچه‌مان پێش نه‌كه‌وێت دوانه‌كه‌وێت و له‌كاتی خۆیدا بدرێت ، هه‌وه‌ها مامۆستایانیش كاتی پێدانی مووچه بزانن".
له‌سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ش تا ئێستا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دواده‌كه‌وێت و بڕیاره له‌م یه‌ك دوو مانگه‌دا چاره‌سه‌ر ببێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌پێی وته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مان.
خه‌ندان
