لە جیاتی بەغدا، حكومەتی هەرێم بەرهەمی جۆی جوتیارانی هەرێم دەكڕێت
لەمبارەیەوە د. ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەبارەی كڕینەوەی جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 روونی كردەوە:
بۆ ئەوەی جووتیارانی هەرێم زەرەرمەند نەبن، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە داهاتی نەوت و گازی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی پێویستی بەدەستهێنا و ئەم كارەی لە ئەستۆ گرت بۆ پاڵپشتی جووتیاران و بەرهەمی جۆ لە هەرێمی كوردستان و جۆی جووتیاران بۆ ساڵی 2014 وەردەگرێتەوە .
