حاجی كاروان پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: ئه‌مه كێشه‌یه‌كی سیاسیه بۆیه ده‌بێت هه‌موولایه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست ببین و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش رابگه‌یه‌نین
هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه چاره‌نووسسازه‌كان، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ماهه‌نگیه حاجی كاروان په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوویی ئیسلامی كوردستان به‌مجۆره بۆچوونه‌كانی خۆی بۆ گوڵان خسته روو:
((ئەو سەردانەی بەڕێز سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان سەرەتایەكی باشە بۆ خولی نوێی پەرلەمان و بۆ هەموو هاووڵاتیانیش، ئەگەر سەرەتای كێشەكان و دروست بوونیان بەم شێوازە ببوایەو خەڵكی ئاگادار ببوونایە، یان پەرلەمان ئاگادار بوونایە قۆناغ بە قۆناغ و هەڵوێست بە هەڵوێست، لەو بڕوایەدام نەدەگەیشتە ئەو ئاستە چونكە ئەو كات هەڵوێستێكی نیشتمانی دەبوو تا لە پەرلەمانەوە ئەو هەڵوێستە نیشتمانیە دەرببڕدرایە، ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رێزیان له‌وانه‌یه بۆ په‌رله‌مانتاران ته‌نها وه‌ك روونكردنه‌وه‌یك بێت، به‌ڵام بەلای خەڵكەوە گرنگ بوو، هه‌روه‌ها گرنگە ئەم هەماهەنگیەو ئەم یەكهەڵوێستیەی لەمەودوا پێویستە لە نێوان حكومەت و لە نێوان پەرلەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشانەی كە لەگەڵ بەغدا دروست بووە یان بەغدا دروستی كردووە بۆ كوردستان چین، ئێمە وەك پەرلەمانتار تەنانەت لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆندا داوامان كرد شتێكی فەرمی بخەنە به‌رده‌ستمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بزانین كێشه‌كان چین،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تەنیا لە قسەو باسەوە بیستومانە كە دەڵێن بەغدا ئەم كێشانەی دروست كردووە، كە دەبێت سۆمۆ نەوتەكەی لابێت یان ئێمە دەبێ چی بكەین، بۆیە داوامان كردووە لە ڕێی پەرلەمانتارەكانی خۆمانەوە لە بەغدا داوا لە نووری مالیكی بكەن بە فەرمی كێشەكانی نێوان بەغدا چییە لەگەڵ هەرێم بە دیكۆمێنت بماندەنێ تا ئەو كاتە ئێمەش هەم قسەی حكومەتی خۆمانمان لایەو هەم قسەی نووری مالیكیمان لایە وەك بەغدا..
، ئەگەر ئه‌م كێشه‌یه سیاسییە و فشارە بۆ هەموو كوردستان و یان بۆ تەسلیم بوونی ئیرادەی كوردە لە لایەن بەغداوە با هەموومان ڕایبگەیەنین چونكە تا ئەم ساتەوەختەش لەگەڵ ڕێز‌و قەدرم بۆ هەموو لایەنەكان بەرانبەر مالیكی یەك هەڵوێست نەبووین، گەیشتە ئەو ئاستەی متمانە لە مالیكی بسەنرێتەوە كەچی هەر لێرەوە لە مالیكی سوڕانەوەو بە سەرۆك وەزیران دانرایەوە، نایەكهەڵوێستی خۆمان لە جاراندا وایكرد مالیكی ببێت بەو پیاوەی ئەوها ئازاری گەلی كوردستان بدات، بەڵام دەبێت سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەر هەموو لایەنەكان بە یەك لا بە یەك دەنگ ڕایبگەیەنن كە ئەم كێشەیە كێشەیەكی سیاسییە لەسەر كورد نەك كێشەی ئیداری بێت، چونكە ئەگەر ئیداری بێت قابیلە بە چارەسەر بەڵام ئەگەر سیاسی بێت بە ڕای من پێویستە هەڵوێستێكی سیاسی یەكپارچەیی هەیە بەرانبەر بەغدا پێكەوە ئەو هەڵوێستەی بۆ ڕابگەیەنرێت)).
