پرۆفیسۆر ریچارد شۆلتز: ده‌وڵه‌تی كوردستان وه‌ك ئه‌مری واقیع بوونی هه‌یه..ته‌نها جاری سهربهخۆبوونهكهی نه‌دراوه
پرۆفیسۆر ریچارد ئێچ شۆلتز ئوستادی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیه له كۆلیژی فلیچه‌ر له زانكۆی تافتس له ئه‌مریكا له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه ئه‌مرۆ دووشمه له هه‌فته نامه‌ی گوڵان بڵاو بۆته‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌مری واقیعه و ته‌نها له‌رووی سیاسیه‌وه ماوه جاری سهربهخۆبوونهكهی بدریت و لهمباروه ده‌ڵیت::
(له ڕووی ئه‌مری واقیعه‌وه ده‌وڵه‌تی كوردستان له ئارادایه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه له‌رووی سیاسیه‌وه جاڕ سهربهخۆبوونهكهی بدرێت ، به‌ڵام مه‌سه‌له سیاسیه‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك جاڕی سه‌ربه‌خۆیی یان جیابونه‌وه ده‌ده‌یت، ئایا تا چ ڕادده‌یه‌ك ده‌توانیت دانپێدانان به‌ده‌ست بهێنییت، به‌لای منه‌وه زه‌حمه‌ته دانپێدانانی لایه‌نێكی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هێزه گه‌وره‌كان بۆ ئه‌م كار و هه‌نگاوه به‌ده‌ست بهێننیت، چونكه دودڵیهك هه‌یه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر ڕێگه به كورده‌كان بدرَێت، ئه‌وا ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مان داواكاریان ده‌بێت. ئه‌و ڕاستیه‌تان له‌یاد بێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێودوڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ته‌كان بنیات نراوه، كه هه‌موو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ش له ڕووی پێكهاته‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگن، له‌به‌ر ئه‌وه دانپێدانانی سیاسی زۆر ئاڵۆزه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌م كاره‌ش بكه‌ن و بتوانن له عَێراق جیا ببنه‌وه، ئه‌وا هێشتا به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانانی سیاسی زۆر ئاسان نابێت. من هیوادارم سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و بیبینم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند قوتابیه‌كی كوردم هه‌ن كه باسی ئه‌وه‌م بۆ ده‌كه‌ن كوردستان چه‌ند گه‌شه‌ی كردووه)).
