لەسلێمانی دەست بەسەسەر زیاتر لە بیست گرام تلیاكدا گیرا
لەڕوونکردنەوەکەی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە:”لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لەهێنان و بازرگانی كردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر, پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەپێی ماددەی ( 14 ) ی مخدرات”.
ئاماژە بۆئەوەش کراوە:” هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانیدا دوای دانانی پلانێكی تۆكمەو نەخشەیەكی وورد و چاودێریكردن توانیان شەوی (31/5/2014) كەسێك دەستگیر بكەن بەناوی (ز,م,م ) كە خەڵكی شاری سلێمانیە لەدایك بوی ساڵی ( 1975 ) ـە لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕی ( 28 گرام تلیاك + 11 گرام حەشیشە ) هەندێك كەلوپەل كەبەكاردێـت بۆ بەكارهێنانی تلیاكەكە”.
PNA
