ئەفسەرێكی كوردو پاسەوانێكی لە موسڵ بریندار بوو

ئەفسەرێكی كوردو پاسەوانێكی لە موسڵ بریندار بوو
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای موسڵ ئاشكرای كرد، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگای موسڵ بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی ئەفسەرێكی پۆلیسی كورد تەقیوە.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، بە هۆی ئەو رووداوە ئەفسەرەكەو پاسەوانێكی بریندار بوون و پاشان بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەكراون، ئێستا باری تەندروستی ئەو دوو بریندارە جێگیرە.
وەك سەرچاوەكە باسی كرد، تا ئێستا هیچ كەسێك بە هۆی تۆمەتی تێوەگڵان لەو رووداوەكە دەستگیر نەكراوەو پۆلیسیش دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.
Top