11 ملیۆن كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دابەش كراوە

11 ملیۆن كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی دابەش كراوە
سیروان ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدان لەسەرجەم عێراق بە باشی بەڕێوەدەچێ.
راشیگەیاند: تا ئێستا لە كۆی 18 ملیۆن كارتی دەنگدان، توانراوە 11 ملیۆن كارت بێتە دابەش كردن، پرۆسەكە تا ئێستا دووچاری هیچ كێشەیەكی لەم چەشنە نەبووە كە رێگر بوو بێ بۆ ئەوەی سستی لە پرۆسەكە بێتە دروست بوون.
وتیشی: پێشبینی دەكەین رێژەی بەشداری دەنگدان لە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كە بڕیار وایە لە 30ی نیسانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێ بەبەراورد لەگەڵ پێشتر رێژەیەكی باش بێت.
Top